Öppet tider kurdiska

خۆش هاتن بۆ بنکەی تەندروستی بێریشۆن

لە بنکەی تەندروستیەکەمان و بنکەی چاودێری منداڵان دکتۆری تایبەت لە بواری پزیشکی منداڵانمان هەیە وەهەروەها دکتۆری ژنمان هەیە. جگە لەوەی کە موتەرجیمی ڕێگەپێدراو (باوەڕ پێکراو/سوێند خواردوو) مان لەلا ئامادەیە بۆ یارمەتیدان. ئێمە باوەڕمان وایە کە تۆ مافی ئەوەت هەیە کە هەموو کاتیک هەمان دکتۆر بتبینێت وە هەمان موتەرجیمت هەبێت کاتی هەموو سەردانەکانت( بە مانای کە کەسانیک دەیناسیت و ئەوانیش تۆ دەناسن). لە پێناوی بەردەوام بوون و ئارامی و دڵنیایی درووست کردن بۆ هەموو ئاستەکانی ژیان هەستاوین بە دامەزراندنی موتەرجیمی باوەڕ پێکراو بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، سۆماڵی و سیربووکرواتی. هەوڵ دەدەین کە باشترین خزمەتتان پێشکەش بکەین.

من (ئاماندا دابان)م موتەرجیمی (باوەڕپیکراوم/سویندخواردوو) بە زمانی کوردی هەموو ڕۆژێکی ئاسایی

کار دەکەم لە کاتژمێر 8:00-16:30.

بنکەی تەندرووستەکە کراوەیە

ڕۆژانی ئاسایی 8:00-18:00

لەکاتی کارنەکردنی ئیمەدا لە بنکەی چاودێری تەندروستیەکە، ڕووی خۆتان بکەنە بنکەی ئێشکگری

Närhälsan Gamlestaden jourcentral

ئەم کاتانەی خوارەوە

ڕۆژانی ئاسایی 18:00-22:00

شەممەو یەکشەممە 10:0016:00

دانی مزی 100kr کرۆنی سویدی لەکاتی گشت سەردانیکدا. ئەگەر بنکەیەکی دیتر هەڵبژێریت 300kr

کرۆنی سویدی دەدەیت.

ئیشکگری شەو و ڕۆژانی پشووی گشتی

ئەگەر بیتو شەو نەخۆش بکەویت لە نیوان کاتژمێری 8:00-22:00 ڕوو بکەرە یەکێک لەم بنکەی ئێشکگرانەی سالگرێنسکا یان ئۆسترا یان مۆلندال

Akutmottagningen Sahlgrenska sjukhuset, Blåstråket 5

Akutmottagningen Östra sjukhuset, Smörslottsgatan 1

Akutmottagningen Mölndals sjukhus, Göteborgsvägen 31